به‌شێكی زۆری منداڵان، حه‌ز به‌خواردنی چپس په‌تاته ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی د‌رك به‌وه بكه‌ن،كه زیان به‌جه‌سته‌و گه‌شه‌گردنیان ده‌گه‌یه‌نێنێت .
له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته (د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل – پسپۆر له نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان) ده‌ڵێت" چه‌ند هۆكارێك واده‌كات چپسی په‌تاته نه‌ده‌ی به‌منداڵه‌كه‌ت به‌هۆی ئه‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنیانه‌ی له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵ دروستی ده‌كات، ئه‌وانیش ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌ن:.
1. قه‌ڵه‌وی و كێش زیادی: چپس بڕێكی زۆر چه‌وری و ووزه‌ی تێدایه كه‌مه‌ترسی تووشبوون به‌نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره‌و دڵ زیاد ده‌كات.
2. به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن: چپس بڕێكی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایه كه‌مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن زیاد ده‌كات به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌و جه‌ڵته‌ی مێشك زیاد ده‌كات.
3. تووشبوون به‌نه‌خۆشی دڵ: چپس بڕێكی زۆر چه‌وری جۆری خراپی تێدایه كه‌تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات.
4. چپس بڕێكی زۆر چه‌وری زه‌یتی خراپی تێدایه‌و پێكهاته‌ی چپس كه‌مترین مادده‌ی سوودبه‌خشی بۆ گه‌شه‌ی منداڵ تێدایه.
5. هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه هه‌میشه هه‌ست به برسێتی بكات و داوای چپسی تر بكات، چونكه بڕێكی زۆر كاربۆهیدرات و نیشاسته‌ی تێدایه كه‌ده‌بێته هۆی ناڕێكی له‌ئاستی شه‌كری گلوكۆزو هۆڕمۆنی ئه‌نسۆلین.
6. چپس چاڵاكی مێشكی منداڵه‌كه زیاد ده‌كات بۆیه ده‌بێته هۆی جووڵه‌یه‌كی زۆری بێزاركه‌ر له‌سرووشتی منداڵه‌كه.
7. له‌ئه‌نجامی پرۆسه‌ی دروستكردنی چپسی په‌تاته مادده‌یه‌ك دروست ده‌بێت پێی ده‌وترێت (acrylamide) كه‌هۆكارێكی مه‌ترسیداره بۆ تووشبوون به‌شێرپه‌نجه.
8. خواردنی چپسی په‌تاته‌ی زۆر هۆكارێكه بۆ تووشبون به‌ووشكبوونه‌وه‌ی منداڵ و كلۆربوونی ددانه‌كان.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.