لەکۆبونەوەیەکدا جەخت لە جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کرایەوە.
ئەمڕۆ 4ی کانونی دووەمی 2023 شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرۆکایەتی فریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکان و لیوا روکن بەختیار محمەد سدیق ئەمینداری گشتی وەزارەت، پێشوازیان لە کۆڵۆنێڵ سانبۆرن و
مێجەر چاد ترسلۆن ئەندامانی ئۆڤیسی هەماهەنگی لەکونسوڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەریان کرد.
لەو دیدارەدا باس لە رەوشی ئەمنی و سەربازی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کراو تیشکخرایە سەر هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.
هەر لەدیدارەدا ئاماژە بە میکانیزم و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کرایەوە، کە لەماوەی رابردوو لەنێوان هەردوولاوە واژۆکرابوو.
هاوکات لەکۆبونەوەکەدا جەخت لە چۆنیەتی خۆئامادەکردن بۆ قۆناغی یەکەمی کۆبوونەوەکانی سێ مانگی یەکەمی یاداشنامەکە کرایەوە،
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.