Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:21

لە ساڵی رابردوودا حەوت هەزار و 821 كەس بەتاوانی جۆراوجۆر سزادراون

کوردستان TV
100%

 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان ئاماری ساڵانەی جۆری تاوان و سزادراوانی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە بەوەكراوە كە لە میانی ساڵی رابردوودا، حەوت هەزار و 821 كەس بەتاوانی جۆراوجۆر سزادراون و گواستراونەتەوە بۆ ناو چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەوەشخراوەتەڕوو كە بە گشتی پێنج هەزار و 500 كەس لەناو چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستانن.
لەمبارەیەوە ئیحسان عەبدولڕەحمان بابان، بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازی كۆمەڵایەتیی سەربە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ئاماری ساڵانە و جۆری تاوانی نێو چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند و تیایدا جەختی لەوەكردەوە كە بە مەبەستی كەمبوونەوەی جەنجاڵی لەناو گرتووخانەكاندا، پڕۆژەیەكیان لەبارەی لێبوردنی گشتیی ئامادە كردووە و ئاشكرایشی كرد كە لەماوەیەكی نزیكدا، كۆبوونەوەیەكیان لە پەرلەمانی كوردستان لەمبارەیەوە دەبێت.
ئیحسان عەبدولڕەحمان بابان گوتی: كۆی گشتی سزادراوانی هاتوو بۆ ناو چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2022دا بریتیی بووە؛ لە حەوت هەزار و 821 كەس، هاوكات ئەو كەسانەیشی كە ئازادكراون بریتیی بووە لە حەفت هەزار و 571 كەس، هەروەها هەزار و 192 كەس بە مەرج ئازادكراون".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.