ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له شارۆچكه‌ی مه‌خموور كۆمه‌ڵێك ده‌رمانخانه‌ی بێ مۆڵه‌تی ته‌ندروستی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان داخران و خاوه‌ن دووكان و چێشتخانه و ماركێت و شوێنه‌كانی دیكه‌شیان ئاگادار كردۆته‌وه كه ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی نه‌بێت داده‌خرێت.
كارزان كاكل په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كۆمه‌ڵێك هێزی ئه‌منی له شاری نه‌ینه‌واوه هاتوونه‌ته نێو شارۆچكه‌ی مه‌خموور و سه‌ردانی سه‌رجه‌م ده‌رمانخانه‌كانی سه‌نته‌ری شارۆچكه‌كه‌یان كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كان كۆمه‌ڵێك ده‌رمانخانه‌ی بێ مۆڵه‌تی ته‌ندروستییان داخستووه و هه‌روه‌ها ده‌ستیشیان گرتووه به‌سه‌ر بڕێكی زۆری ده‌رمان و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كان له كاتی داخستنی ده‌رمانخانه بێ مۆڵه‌ته‌كان، خاوه‌نه‌كانیان ئاگاداركردۆته‌وه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌درێنه دادگاش.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه جگه له ده‌رمانخانه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌ردانی چه‌ندان دووكان و ماركێت و چێشتخانه و شوێنی تریشیان كردووه و خاوه‌نه‌كانیان ئاگادار كردۆته‌وه كه هه‌ر شوێنێك مۆڵه‌تی ته‌ندروستی نه‌بێت دای ده‌خه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.