Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:20

سبه‌ی كرایه‌ پشووی فه‌رمی

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا سبه‌ی پێنجشه‌م له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگا و ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكرێته‌ پشووی فه‌رمی به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه‌.

ئه‌میندارییه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه‌ سبه‌ی پێنجشه‌م له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگا و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ پارێزگاكانی عێراق بكرێته‌ پشووی فه‌رمی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ڕاگه‌یاندنی پشووه‌كه‌ به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و پێشبینی هاتنی شه‌پۆڵێكی سه‌رما و بارانبارینه‌وه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌پۆڵێكی با و بارانی به‌تین ڕووی له‌ عێراق كرد و بووه‌ هۆی دروستبوونی لافاو له‌ هه‌ندێ پارێزگا، له‌به‌ر ئه‌مه‌ ده‌وامی نیوه‌ڕۆی هه‌ندێ له‌ قوتابخانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ڕاگیران.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.