قایمقامی شارۆچكه‌ی پێنجوێن ڕایگه‌یاند كه سبه‌ی پێنجشه‌م له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی شارۆچكه‌كه‌یان و چه‌ند شارهدێكی تری سنووره‌كه‌یان كردۆته پشووی فه‌رمی.
زانا ڕه‌حمان ره‌حیم قایمقامی شارۆچكه‌ی پێنجوێن ڕایگه‌یاند: بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەردەوامبوونی بارینی بەفر لە سنوری شارۆچكه‌كه‌مان، بە ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن، بڕیارمان دا سبەینێ پێنجشه‌م ڕێکەوتی (5-1-2023) پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم خوێندنگاکانی سنووری هەردوو شاره‌دێی گەرمک و ناڵپارێز و ناو شارۆچكه‌ی پێنجوێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئه‌میندارییه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه سبه‌ی پێنجشه‌م له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق بكرێته پشووی فه‌رمی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ڕاگه‌یاندنی پشووه‌كه به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و پێشبینی هاتنی شه‌پۆڵێكی سه‌رما و بارانبارینه‌وه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌پۆڵێكی با و بارانی به‌تین ڕووی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد و بووه هۆی دروستبوونی لافاو له هه‌ندێ پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، له‌به‌ر ئه‌مه ده‌وامی نیوه‌ڕۆی هه‌ندێ له قوتابخانه‌كانی ئه‌م ناوچانه ڕاگیران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.