Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:13

به‌هۆی به‌فربارین ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی شارۆچكه‌یه‌ك داخرا

کوردستان TV
100%

به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر ڕێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ سنووری شارۆچكه‌ی پێنجوێن سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی داخرا.

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پێنجوێن ئاشكرای كرد كه‌ به‌هۆی به‌فربارینی زۆره‌وه‌، ڕێگای (مله‌كه‌وه‌)یان به‌ڕووی شوفێران داخستووه‌.

داواشی له‌ شوفێران كرد ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بێت ئه‌و ڕێگه‌یه‌ به‌كارنه‌هێنن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا تیمه‌كانی شاره‌وانی پێنجوێن سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی ڕێگاكه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ زانا ڕه‌حمان ره‌حیم قایمقامی شارۆچكه‌ی پێنجوێن به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و به‌فربارینه‌وه‌ پشووی له‌ شارۆچكه‌كه‌یان و چه‌ند شاره‌دێیه‌كی تری سنووری شارۆچكه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندبوو.

زانا ڕه‌حمان ڕایگه‌یاندبوو: بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەردەوامبوونی بارینی بەفر لە سنووری شارۆچكه‌كه‌مان، بە ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن، بڕیارمان دا سبەینێ پێنجشه‌م ڕێکەوتی (5-1-2023) پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سنووری هەردوو شاره‌دێی گەرمک و ناڵپارێز و ناو شارۆچكه‌ی پێنجوێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.