Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:24

یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی یاریزانێكی تیپه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.. بزانه‌ هۆكاره‌كه‌ی چییه‌؟

کوردستان TV
100%

یانه‌ی هه‌ولێر به‌ فه‌رمی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌یان له‌ خولی نایابی عێراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر ئاشكرای كرد: بە شێوەیەکی فەرمی و لەسەر داوای ڕاهێنەری یانەکەمان کاپتن (غازی فەهد) گرێبەستی یاریزان (مازن فەیاز) لەلایەن دەستەی کارگێڕی یانەکەمان بە ڕازیبوونی نێوان هەردوولا هەڵوەشێنرایەوە.

دەستەی کارگێڕی یانەكه‌ سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی یاریزانی ناوبراو کرد بۆ ئەو ماوەیەی کە لەگەڵ یانەکەیان یاری کرد، هه‌روه‌ها هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست بۆ هەر یانەیەك کە لە داهاتوودا یاری بۆ دەکات.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ یانه‌ی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق ئاست و ئه‌نجامی وه‌ك پێویست نییه‌ سه‌ره‌ڕای گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ چه‌ندان یاریزان و هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌ری نوێ، یانه‌كه‌ دوای تێپه‌ڕبوونی 12 گه‌ڕ له‌ ڕیزبه‌ندی 12ی یانه‌كان دێت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 12 خاڵ و 13 خاڵ له‌ دواوه‌ی یانه‌ی قووه‌ جه‌وییه‌ی پێشه‌نگی یانه‌كانی خوله‌كه‌یه‌.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.