Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:14

ڕێژه‌ی بارانبارینی ئه‌مڕۆی شاره‌كان بڵاو كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌ی بارینی بارانی ئه‌مڕۆی شاره‌كانی بڵاو كرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی بڵاوی كردۆته‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م زۆرترین باران له‌ كه‌لار باریوه‌ كه‌ 13.4 ملم بووه‌.

هه‌روه‌ها ئاشكراكراوه‌ كه‌ له‌ دهۆك و زاخۆ و ئاكرێ و حاجی ئۆمه‌ران و سۆران هیچ ڕێژه‌یه‌كی بارانبارین نه‌باریوه‌.

له‌ هه‌ولێری پایته‌خت 0.5 ملم و له‌ سلێمانیش 9.4 ملم و هه‌ڵه‌بجه‌ 9.6 ملم و كه‌ركووك 6.3 ملم باران باریوه‌.

وێنه‌: داتای بارینی بارانی ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.