Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:20

داوا له‌ هاووڵاتییانی سلێمانی ده‌كرێت نه‌چنه‌ سه‌ر شاخی گۆیژه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی داوای له‌ هاووڵاتییانی شاره‌كه‌یان كرد بۆ سه‌یركردنی دیمه‌نه‌كانی به‌فربارین نه‌چنه‌ سه‌ر شاخی گۆیژه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ھاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەكه‌ینه‌وه‌ لەپێناو سەلامەتی گیانی خۆیان، ھەردوو رێگەی دۆڵەمیران بۆ سەر شاخی گۆیژە و ڕێگەی چاڤیلاند بۆ گۆیژە به‌كارنه‌هێنن.

ئاماژه‌شی دا: هه‌ردوو ڕێگاكه‌ بەھۆی بەفربارینەوە له‌ ئێستادا بەربەستکراوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی داواشی كرد ھیچ کەسێک بە مەبەستی چوونە سەر شاخی گۆیژە ڕوو لەو ناوچانە نەکات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئێستا به‌هۆی هاتنی شه‌پۆڵێكی سه‌رماوه‌ به‌فر له‌سه‌ر شاخی گۆیژه‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌بارێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.