وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاری له‌سه‌ر پشووی سبه‌ی په‌یمانگه و زانكۆكان دا
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر پشووی سبه‌ی پێنجشه‌می سه‌رجه‌م په‌یمانگه و زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد و بڕیاره‌كه‌یشی دایه ده‌ست سه‌رۆك و ڕاگری زانكۆ و په‌یمانگه‌كان.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاند: بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و ئەو شەپوڵە سەرما و سۆڵەیەی کە ڕووی کردۆتە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانى د. ئارام محه‌مه‌د قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بۆ پاراستنی گیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و بە ڕەچاوکردنى بارودۆخى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان، بریاردرا بە پێدانى دەسەڵات بە سەرۆکى زانکۆکانى کوردستان (حکوومى و تایبەت) و ڕاگرى پەیمانگەکان بۆ ڕاگرتنى دەوام لە کاتى نالەبارى کەشوهەواى ناوچەکانیان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا سبه‌ی پێنجشه‌م له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق بكرێته پشووی فه‌رمی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ڕاگه‌یاندنی پشووه‌كه به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و پێشبینی هاتنی شه‌پۆڵێكی سه‌رما و بارانبارینه‌وه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.