Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:24

كاتێك لە ماوەی چەند خولەكێكدا واز لە جگەرەكێشان دەهێنێت ،چی بەسەر جەستەدا دێت؟

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەكی كۆمەڵەی سییەكانی ئەمریكی 10 سوودی سەرسوڕهێنەری تەندروستی ئاشكرا كردووە كاتێك لە ماوەی چەند خولەكێكدا واز لە جگەرەكێشان دەهێنێت.
هەرچەندە وازهێنان لە جگەرەكێشان بۆ زۆر كەس بێزاركەر و قورسە، بەڵام سوودێكی گەورەی تەندروستی هەیە تەنانەت دوای چەند خولەكێك لە ئەنجامدانی ئەو كارە.
بەپێی توێژینەوەكە، یەكەم هەناسەی بێ دووكەڵ، جەستە دەست دەكات بە گۆڕانكاری بۆ باشتر، لەگەڵ هەموو ئەو هەناسە تەندروستانەی كە لە هەفتە و مانگەكانی دواتردا هەڵدەمژیت، ئەو سوودانە چەند هێندە زیاد دەبن.
هەندێك كەس تووشی كێشەی تەركیزكردن و خەوتن و برسێتی و زیادبوونی كێش و هەستكردن بە خەمۆكی و دڵەڕاوكێ و دڵتەنگی دەبن كاتێك واز لە جگەرەكێشان دەهێنن، بەڵام سوودە تەندروستییەكانی نزیكەی 20 خولەك دوای وازهێنان لە جگەرە دەست پێدەكات.
سوودەكانی وازهێنان لە جگەرەكێشان ..
چەند ڕۆژێكی دەوێت تا ئاستی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن لە خوێندا ئاسایی دەبێتەوە.
لە ماوەی دوو بۆ سێ مانگدا سوڕی خوێن دەست دەكات بە باشتربوون و كاركردنی سییەكان باشتر دەبێت.
بە تێپەڕبوونی كات مەترسی تووشبوون بە هەوكردنی سییەكان و شێرپەنجەی سییەكان كەم دەبێتەوە.
بەپێی توێژینەوەكە كە ئەنجامەكەی لەلایەن ئاژانسی هەواڵی "UPI" بڵاوكراوەتەوە، بەهۆی هەبوونی ئۆكسجینی زیاتر لە خوێندا، هێزی ماسولكەكانت زیاد دەكات.
كەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك و هەندێك جۆری شێرپەنجە.
ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵی كەسێك لە ماوەی ساڵێك بۆ دوو ساڵدا بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش دادەبەزێت.
هەندێك كێشەی منداڵبوون چارەسەر دەبن لەگەڵ گەڕانەوەی ئاستی ئیسترۆجین بۆ ئاسایی.
لە باشتركردنی جوانكارییەكانی وازهێنان لە جگەرەكێشان، پێست ڕوونترە و چرچبوونی كەمترە.
سوودێكی تری بەرجەستە، تام و بۆن باشترە.
هەروەها دابەزینی دەروونی كەمترە بۆ ئەو كەسانەی واز لە جگەرەكێشان هێناوە، بەتایبەتی ئەگەر لە تەمەنی ناوەڕاستدا واز لە جگەرەكێشان بهێنن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.