Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:54

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 2 لاوی كوردیان ڕفاند

کوردستان TV
100%


لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی هاوڕێ قادری و ساسان کووهی، لەلایەن هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ڕفێندراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ هاوڕێ قادری، تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان،  له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوودا، لە پێش دەرگای ماڵەکەی خۆیان و لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە.

هەروەها 24 کاتژمێر پێشتریش پێش ئه‌م ڕووداوه‌، لاوێکی دیکەی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی ساسان کووهی و تەمەن 19 ساڵ، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو لە شاری مەریوان؛ ئەو دوو هاووڵاتییە پاش ئەوەی کە ڕفێندراون، لەلایەن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.

شایانی باسە کە بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە تاکوو ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە و هیچ زانیارییەکیان لەسەر شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکانیان بەدەست نەهێناوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.