بەگوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز، بەكارهێنانی مۆبایلی تایبەتی سەربازان لە بەرەكانی جەنگدا، ڕووسیا و ئۆكراینا تووشی كێشە كردووە، ئەمەش مەترسییەكی وجودیی لە شەڕی مۆدێرن دروستكردووە.
ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردەوە، لە سەرەتای داگیركردنی ئۆكرانیا، بەشێك لە شەڕڤانانی ڕووسیا لە كیێڤی پایتەخت نزیكبوونەتەوە و پەیوەندی مۆبایلیان كردووە و ڤیدیۆیان لە تیك تۆكدا بڵاوكردۆتەوەو و شوێنەكانیان بۆ ئۆكراینییەكان ئاشكرا كردووە.
هەروەها بە گوتەی سەرۆكی هەواڵگری سەربازی ئۆكراینا ، ئۆكراینییەكان سیگناڵی مۆبایلیان بۆ هەڵدانی مووشەك لەنێو پێگەكانیان بەكارهێناوە ،ئەمەش كاریگەرییەكی وێرانكەری هەبووە.
دوای نزیكەی ساڵێك، سەرەڕای قەدەغەكردنی مۆبایلی شەخسی، سەربازانی ڕووسی لە ناوچەی جەنگ هێشتا بەكاریدەهێنن بۆ پەیوەندیكردن بە هاوسەرەكانیان و هاوڕێ كچەكانیان و دایك و باوكیان و یەكترەوە، بەمەش ڕووبەڕووی هێرشەكانی ئۆكراینا دەبنەوە.
سوپای ڕووسیا لەم هەفتەیەدا دوای كوژرانی دەیان سەربازی ڕووسی ، دانیان بە كێشەكەدا نا و لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، لە ئێستاوە ڕوون بووەتەوە كە هۆكاری سەرەكی ئەوەی ڕوویداوە، بەكارهێنانی زۆری مۆبایلی كەسییە، ئەمەش پێشێلكردنی یاسای سەربازییە.
بەكارهێنانی مۆبایل لە بەرەكانی جەنگدا ڕووسیا و ئۆكراینای تووشی كێشە كردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.