بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو رایدەگەێنێت، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە و ئەگەری نمە باران لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێكی كەم .
ئەمڕۆ پێنج شەممە 5 – 1 - 2023
كەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە و ئەگەری نمە باران لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت لەگەڵ بەفرێكی كەم , لە دوای نیوەڕۆ كەش ئاسایی دەبێتەوە .
خێرای با / لە سەر خۆ - مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما / كەمێك نزم دەبیتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی 6 – 1 - 2023
كەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت , ئەگەری نمە بارانێكی كەم هەیە لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان لە هەندێك كاتدا .
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو .
خێرای با / لە سەر خۆ - مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی
دهۆك : 17 پلەی سیلیزی
كەركوك : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
سۆران : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 05- 01- 2023
كەشناسی: ئەگەری نمە باران و بارینی بەفر هەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.