ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە، راگەیەندراوی وەزارەتی حەج و عەمرەی سعوودیەی لەمبارەیەوە بڵاو كردووەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ساڵی رابردوودا، عەمرەیان ئەنجامداوە حەوت ملیۆن كەس بووە، هەروەها چوار ملیۆن كەس بە ڤیزەی عەمرە چوونەتە ئەو وڵاتە (سعوودیە).
بە جەختكردنەوە لەوەی كە وەزارەتی حەج و عەمرە بەردەوامە لە كاركردن بۆ ئاسانكاریكردن بۆ ئەو كەسانەی كە نیازی ئەنجامدانی عەمرەیان هەیە لە راگەیەندراوەكەدا، ئاماژە بەوە كراوە كە ماوەی ڤیزەی عەمرە لە 30 رۆژەوە زیادكراوە بۆ 90 رۆژ.
سعوودیە ئامانجی ئەوەیە تا ساڵی 2030، میوانداری 30 ملیۆن عومرەكار بكات.
سعوودیە ئامانجی ئەوەیە تا ساڵی 2030 میوانداری 30 ملیۆن عومرەكار بكات
لە ساڵی 2022دا حەوت ملیۆن كەس عەمرەیان ئەنجامداوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.