وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی نەوتی دوایین ئاماری دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان راگەیاند كە بەم شێوەیە ..
تاوەكو 4ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ وەبەرهێنانی كانزایی لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتیەكانی نەوت و كانزاكانی پارێزگاكان بڕی 46 ملیۆن و 850 هەزار و 800 لیتر لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان دابەشكردووە.
بەپێی دواین ئامار تاوەكو ئێستا 234 هەزار و 254 خێزان لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سوودمەندبووە، لەسنووری پارێزگای هەولێر 15 ملیۆن و 564 هەزار و 600 لیتر نەوتی سپی دابەشكراوەو 77 هەزار و 822 خێزان سوودمەند بووە، لەسنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجەش 18 ملیۆن و 828 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی دابەش كراوەو 94 هەزار و 144 خێزان سوودمەند بووە، لەپارێزگای دهۆكیش 12 ملیۆن و 457 هەزار و 600 لیتر نەوتی سپی دابەش كراوەو 62 هەزار 288 خێزان سوودمەندبووە . هەروەها وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاماژەی بەمەشداوە كە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوام دەبێت و بەم نزیكانە دابەش كردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان تەواو دەبێت دەست دەكرێت بە دابەش كردنی نەوت لە دەوروبەری پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان .
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: دەست دەكرێت بە دابەش كردنی نەوت لە دەوروبەری پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.