Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:38

کۆڕی پێشبڕکیی "کامەران موکری" بۆ شیعری گەنجان به‌رێوه‌ چوو

کوردستان TV
100%

لەدەستپێکی ساڵی نو ێدا وەك یەکەم چالاکیی یەکێتیی نووسەرانی کورد - لقی سلێمانی ،  لەهۆڵی نووسەران بەڕێوە چوو ، دوای خوێندنەوەی وتەیەک لەلایەن کەژاڵ ئەحمەد- ەوە بەناونیشانی (دوێنێ و  ئەمڕۆی شیعر و شیعری گەنجان ) بە بەشداری 12 نووسەری گەنج و دوو میوانی بەڕێز کە بەشداربوون خوێندنەوەی شیعرەکان دەستیان پێکرد.
 ئەو شیعرانە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندن ،گوڵبژێر کرابوون. لەکۆی ئەو بەڕێزانەی دەقەکانیان پێشتر ناردبوو بۆ لقی سلێمانیی یەکێتی نووسەرانی کورد و پاشان لیژنەی ناوبرا سێ دەقی هەڵبژارد بەپێی میکانیزمێکی ئەکادیمیی وەك یەکەم و دووەم و سێیەم ، کەبەکۆی دەنگەکانی لیژنەی هەڵسەنگاندن ( سومەیە جەلال ) خەڵاتی یەکەمی بەدستهێنا و ( جەزا شێخانی ) خەڵاتی دووەم و بەشداربووی سێیەم کە خەڵاتی سێهەمی بەدەستهێنا ( هێمن عومەر ) ە کە بەداخەوە بەهۆی ڕووداوێکەوە نەیتوانی ئامادەی کۆڕەکە ببێت .
 پاش خوێندنەوەی دەقە هەڵبژێردراوەکان و دابەشکردنی ڕێزلێنان بۆ سەرجەم بەشداربووان و دابەشکردنی خەڵاتی یەکەم و دووەم کۆڕەکە کۆتایی هات .شایەنی باسە ژمارەیەکی بەرچاو لەنووسەرو ئەدەبدۆستان ئامادەی کۆرەکە بوون.

ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.