بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم، رایدەگەێنێت،ئەوانەی مۆڵەتی تایبەتیان هەیە و تا ئێستا تەكسی لێدەخوڕن، نایاساییە، بۆیە پێویستە مۆڵەتەكەیان ساڵێك یاخود دوو ساڵ بەسەر چووبێ جا دەتوانن سەردانی بەشی مۆڵەتپێدان و ڕێگەپێدراوەكەیان بكەن ، ئەو كاتەش دەتوانن كار بە تەكسی بكەن.
عەمید محەمەد ڕوشدی، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە، شوفێرانی تەكسی لە هەر پارێزگایەكی وەك دهۆك، سلێمانی، هەولێر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی خۆی دەكات، كە لەم سیستمە نوێیەدا سەرەتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوە دەكات و فۆڕمێك وەردەگرێت، كە تێیدا ئاماژە بە سێ شوێن كراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ بەشی مۆڵەت و ئاسایش و بەڵگەی تاوان.
هەروەها دەڵێت: پاشان سەردانی مۆڵەت دەكات بۆ وەرگرتنی فۆڕمی بایۆمەتریی تەكسی، كە فەرمانبەران تا پلەی حەوتیش دەتوانن تەكسییان هەبێ و كاری پێبكەن، بەڵام كارمەندانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ ناتوانن كاری تەكسی بكەن تاوەكو خانەنشین نەبن، ئەو كاتە بۆیان هەیە.
دەشڵێت: ئەو شوفێرانەی پلە یەكی شەهیدان و ئەنفالیان هەیە یاخود چاودێری و كۆمەڵایەتی دەتوانن و بەخشراون بۆ كاری تەكسی.
عەمید محەمەد ڕوشدی ئاماژەی بەوەشدا، بۆ ئەوانەی مۆڵەتی تایبەتیان هەیە و تا ئێستا تەكسی لێدەخوڕن، نایاساییە، بۆیە پێویستە مۆڵەتەكەیان ساڵێك یاخود دوو ساڵ بەسەر چووبێ جا دەتوانن سەردانی بەشی مۆڵەتپێدان بكەن و ڕێگەپێدراوەكەیان بكەن بە گشتی و ئەو كاتە دەتوانن بە تەكسی كار بكەن.
لە كۆتایی لێدوانەكەشیدا گوتی: ئەو شوفێرانەی مۆڵەتی گشتی دەردەهێنن، مەرجە كە دەبێ تەمەنیان لە 20 ساڵ كەمتر نەبێ .
هاتوچۆی هەرێم: ئەو شوفێرانەی مۆڵەتی گشتی دەردەهێنن نابێت تەمەنیان لە 20 ساڵ كەمتر بێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.