ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی ئابووری، پێوەرە سەرەتاییەكانی بودجەی ساڵی 2023ی ئاشكرا كرد.
مەرسومی لە پۆستێكدا بەناونیشانی "پێشاندەرە سەرەتاییەكان بۆ بودجەی ساڵی 2023 ڕایگەیاندووە ئەو گریمانانەی كە بودجە لەسەری بنیات نراوە بریتین لە:
نرخی فەرمی بۆ دۆلار = 1450 دینار.
نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەكراو = 65 دۆلار.
هەناردەی نەوت لەگەڵ كوردستان = 3 ملیۆن و 550 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
خەرجی گشتی = 180 ترلیۆن دینار = 124 ملیار دۆلار كە گەورەترین خەرجییە لە مێژووی عێراقدا.
كورتهێنانی بودجە = 40 ترلیۆن دینار كە گەورەترین كورتهێنانە لە مێژووی بودجەدا.
ئەو ئابووریناسە ڕوونیشیكردەوە، ئەنجامەكان بریتین لە: -
داهاتی نەوت = 122 ترلیۆن دینار.
داهاتی غەیرە نەوت = 18 ترلیۆن دینار.
داهاتی گشتی = 140 ترلیۆن دینار.
داپۆشینی كورتهێنانەكە لە زیادەی دارایی دەبێت كە لە ساڵی 2022دا بەدەست هاتووە.
عێراق لە بودجەی ئەمساڵدا" 124 "ملیار دۆلار بۆ خەرجی گشتی دابین دەكات
كورتهێنانی بودجە ، 40 ترلیۆن دینارە كە گەورەترین كورتهێنانە لە مێژووی بودجەدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.