Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:47

پۆلیس ده‌ستگیری كرد.. دزی له‌ چه‌ند ده‌رمانخانه‌یه‌ك كردبوو

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئه‌و دزه‌ی ده‌ستگیر كرد كه‌ دزی له‌ چه‌ند ده‌رمانخانه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی كه‌لار كردبوو.

مقه‌دم عه‌لی جه‌مال وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: دوای سکاڵای خاوەنی نۆرینگەیەک (دەرمانخانە) لەنێو بازاڕی شارۆچكه‌ی کەلار کە لە ڕێكه‌وتی 2\1\ 2023 دزی لە نۆرینگەکەی کرابوو، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان، ئەمڕۆ پێنجشەم توانیان لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە تۆمەتبار بناسنەوە و دەستگیری بکەن.

ڕاشیگه‌یاند: دوای لێکۆڵینەوەكان تۆمەتبار دانی بەوە دانا کە بڕی شەش ملیون دیناری لە نۆرینگەی ناوبراو دزیوە و هەروەها لە چوار نۆرینگە و تاقیگەی دیکەش لە گەڕەکەکانی سیروان + شەهیدان + فەرمانبەران دزی کردووە، جگه‌ له‌وه‌ش بە وتەی خۆی تەنانەت پارەی نێو سندووقی هاوکاری نەخۆشخانەی هیواشی دزیوە کە تایبەتە بەنەخۆشییه‌کانی شێرپەنجە.

مقه‌دم عه‌لی جه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تۆمەتباره‌كه‌ بۆ شاردنەوەی ڕووخساری لە کامێراکان قژی دەستکردی بەکارهێناوە و بە چەند جۆرێک شێوەی خۆی گۆڕیوە، هه‌روه‌ها پێشتریش بە تۆمەتی دزیکردن سێ ساڵ زیندانی کرابوو.

سه‌باره‌ت به‌ ناسنامه‌ی دزه‌كه‌، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند كه‌ تۆمەتبار دانیشتووی ناحییەی ڕزگارییە سەر بە قەزای کەلار و لەدایکبووی ساڵی 1977ـه‌. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا تۆمه‌تباره‌كه‌ بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 بەندکراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.