Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:47

كۆرپه‌یه‌ك دوای مانه‌وه‌ی 70 رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كرا

کوردستان TV
100%

كۆرپه‌یه‌كی تازه‌له‌دایكبوو دوای مانه‌وه‌ی 70 رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر، دوێنێ چوارشه‌م به‌ ته‌ندروستییه‌كی باش ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: منداڵه‌كه‌ به‌ حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن و به‌ هەفتەی (25)ەمی سکپڕی و بە کێشی تەنها 600 گرام له‌دایكببوو، دوای مانەوەی 70 ڕۆژ لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان، سوپاس بۆ خوا بە تەندروستییەکی باش ڕەوانەی ماڵەوە کرا.

بڵاویشی كرده‌وه‌: منداڵەکە لە ڕۆژی 25\10\2022 لە بەشی منداڵە ناکامەکان داخیل کرا و پاشان لە ڕۆژی دواتر گواسترایەوە بەشی چاودێری چڕ لەژێر ئامێری CPAP دانرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: منداڵه‌كه‌ لە ماوەی دوو مانگدا لەژێر چاودێرییەکی چڕی پزیشکیدا بوو، سوپاس بۆ خوا دوێنێ چوارشه‌م بە تەندروستیەکی باش ڕەوانەی ماڵەوە کرا.

ته‌ندروستی هه‌ولێر دەستخۆشی لە گشت پزیشکان و کارمەندانی بەشی چاودێری چڕ كرد بۆ ماندووبوونیان و دڵسۆزیان لە کارەکانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.