Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:22

ئه‌و ماددانه‌ی له‌ به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییان زیاد ده‌كرێن كامانانه‌؟

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ پابه‌ندن به‌ بڕیاری زیادكردنی هه‌ندێ له‌ مادده‌ خۆراكییه‌كان له‌ به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان له‌مساڵدا.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: پارساڵ توانیمان 11 سه‌به‌ته‌ی خۆراكی له‌ به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان دابه‌ش بكه‌ین و بۆ ساڵی 2023 به‌هه‌مانشێوه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ دابه‌شكردنی مادده‌ خۆراكییه‌كان بۆ هاووڵاتییان.

ڕاشیگه‌یاند: بۆ ئه‌مساڵ به‌ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق چه‌ند مادده‌یه‌كی خۆراكی بۆ هه‌ندێك خێزان زیاد ده‌كرێن ئه‌وانه‌ی كه‌ داهاتیان سنوورداره‌ و یاسای چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه‌.

مادده‌ زیادكراوه‌كانیش بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بریتی ده‌بن له‌‌: شیر بۆ گه‌وران 200 گرام، چایه‌ 250 گرام، ئاردی سفر 1 كگم، هه‌روه‌ها مادده‌كانی زه‌یت 1 لیتر و شه‌كر 1 كگم زیاد ده‌كرێن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و ماددانه‌ی‌ تا ئێستا دابه‌شكراون بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بریتین له‌: شه‌كر 1 كگم، رۆنی زه‌یت 1 لیتر، برنج 3 كگم، شه‌كر 1 كگم، ئاوه‌ته‌ماته‌ 400 گرام، نیسك 500 گرام و ئارینۆك 500 گرام.

له‌ كۆتاییدا دڵنیایی دایه‌ هاووڵاتییان كه‌ كۆگاكانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی بۆ چه‌ند مانگێك به‌شی ئازووخه‌ی دابه‌شكردنی تێدایه‌ و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌و ماددانه‌ی دابه‌شی ده‌كه‌ن كوالێتییه‌كی باشی هه‌بێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.