Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:12

له‌ مووسڵ باڵه‌خانه‌یه‌كی سێ نهۆمی ڕووخا

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ شاری مووسڵ باڵه‌خانه‌یه‌كی سێ نهۆمی ڕووخا و به‌هۆیه‌وه‌ تا ئێستا 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و پێشبینش ده‌كرێ چه‌ند كه‌سێكی تریش له‌ژێر پاشماوه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌دا‌ مابن و گیریان خواردبێت.

عه‌زیز ئه‌حمه‌د په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: باڵه‌خانه‌ سێ نهۆمییه‌كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ ناوچه‌ی یارمچه‌ له‌ به‌شی چه‌پی شاری مووسڵ ڕووخاوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی مووسڵ هه‌رزوو گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و توانیان 9 كه‌س له‌ژێر باڵه‌خانه‌كه‌ ڕزگار بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیاری تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی مووسڵ گومان ده‌كرێت زیاتر له‌ 6 كه‌سی تر له‌ژێر باڵه‌خانه‌كه‌دا مابن و گیریان خواردبێت، بۆیه‌ ئه‌وان ئێستا خه‌ریكی گه‌ڕانن به‌ دوایاندا.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی هه‌ر زوو ته‌رمی كه‌سێكیان له‌ژێر باڵه‌خانه‌كه‌ ده‌رهێنا، هه‌روه‌ها 8 كه‌سی تریشیان به‌ برینداری له‌ ژێر دار و به‌ردی داڕماوی باڵه‌خانه‌كه‌ ده‌رهێنا، دوای گواستنه‌وه‌شیان بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ یه‌كێك له‌ برینداره‌كان گیانی له‌ده‌ست دا.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پارێزگاری نه‌ینه‌وا و به‌شێكی زۆری به‌رپرسانی شاری مووسڵ و ژماره‌یه‌كی زۆری تیمه‌كانی ڕزگاركردن و به‌رگریی شارستانی له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ن.    

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.