ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 5.8 به پله‌ی ڕێخته‌ر له ئه‌فغانستان ڕووی دا و تا ئێستاش دیار نییه قوربانی لێ كه‌وتۆته‌وه یاخود نا.
ناوه‌ندی تۆژینه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ زانستی زه‌وی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڵاوی كرده‌وه: بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 5.8 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه و له ناوچه‌ی هیندۆكش له وڵاتی ئه‌فغانستان ڕوویداوه.
بڵاویشی كرده‌وه: گوڕی بوومه‌له‌رزكه ئه‌وه‌نده به هێز بووه كه له شاری كابوولی پایته‌ختی ئه‌فغانستانیش هه‌ستیان پێ كردووه، هه‌روه‌ها هاووڵاتییانی شاری ئیسلام ئاباد له باكوری رۆژئاوای پاكستان و نیودلهی پایته‌ختی هیندستانیش هه‌ست به زه‌وی له‌رزینه‌كه كراوه.
حكوومه‌تی تاڵیبان له ئه‌فغانستان تا ئێستا زانیاری‌یان له‌سه‌ر قه‌باره‌ی زیانه گیانی و مادییه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه بڵاو نه‌كردۆته‌وه.
ئه‌فغانستان ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی پڕ له بوومه‌له‌رزه و له حوزه‌یرانی ڕابردووش له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 5.9 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕووی دا و زیاتر له هه‌زار كه‌س بوونه قوربانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.