تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر به‌شدار له خولی نایابی عێراق، بۆ ئه‌نجامدانی كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنان سبه‌ی هه‌ینی سه‌ردانی وڵاتی توركیا ده‌كات.
یانه‌ی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌م تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌مان له خولی نایابی عێراق، دوایین یەکەی مەشق و راهێنانی خۆی لە یاریگه‌ی فەڕەنسۆ هەریری ئەنجام دا.
ڕاشیگه‌یاند: بڕیارە سبەی هه‌ینی تیپه‌كه بەرەو وڵاتی تورکیا به‌ڕێ بكه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ ئۆردوگایەکی مەشق و راهێنان کە ماوەی (10) رۆژ دەخایەنێت، ئه‌نجام بدات.
یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌ر له كه‌مپه‌كه‌دا، تیپه‌كه چەند یارییەکی دۆستانەش له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی وڵاتی توركیا ئەنجام دەدات.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كه‌مپه‌كه وه‌ك ئامادەکارییه‌كه بۆ یارییەکانی داهاتووی خولی نایابی عێراق کە بڕیارە دوای کۆتایی هاتنی جامی کەنداوی عەرەبی 25 لە بەسڕە، دەست پێ بکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.