Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:28

به‌فه‌رمی پێكهاته‌ی عێراق بۆ جامی كه‌نداو ڕاگه‌یه‌نرا.. چه‌ند یاریزانێكی كوردی تێدایه‌

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی خیسۆس كاساس ڕاهێنه‌ری ئیسپانی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و یاریزانانه‌یان ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ جامی كه‌نداوی 25 به‌ فه‌رمی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كه‌ن كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی پێنجشه‌م له‌ شاری به‌سڕا به‌ڕێوه‌ بچێت.

تیپه‌كه‌ له‌ 23 یاریزان پێكهاتوون و له‌نێویاندا چه‌ند یاریزانێكی كورد هه‌ن له‌سه‌رووی هه‌موویان شێركۆ كه‌ریم و ئاسۆ ڕۆسته‌م و ڕێوان ئه‌مین هه‌ن.

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه‌ له‌ جامی كه‌نداو یاری ده‌كه‌ن بریتین له‌ (جه‌لال حه‌سه‌ن، فه‌هد تاڵب، ئه‌حمه‌د باسڵ، ئیبراهیم بایش، عه‌لی فایز، مسته‌فا نازم، ئه‌مجه‌د عه‌توان، زه‌ید ته‌حسین، حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم، شێركۆ كه‌ریم، ڕێوان ئه‌مین، ئه‌یمه‌ن حوسێن، حه‌سه‌ن عه‌ماڕ، عه‌لا عه‌باس، حوسێن جه‌بار، موئه‌مه‌ل عه‌بدولڕه‌زا، حوسێن عه‌لی، مه‌ناف یوونس، ئالای فازڵ، ئه‌میر عه‌ماڕی، زڕغام ئیسماعیل، ئاسۆ ڕۆسته‌م و محه‌مه‌د عه‌لی عه‌بوود).

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می جامی كه‌نداوی 25ـه‌، سبه‌ی هه‌ینی كاتژمێر 7ی شه‌و له‌ یاریی كرانه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا له‌نێو یاریگه‌ی به‌سڕا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی عومان ده‌بێته‌وه‌.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.