Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:27

ئه‌مشه‌و ته‌مومژ دروست ده‌بێت و به‌فر و بارانیش ده‌بارێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بارودۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌وی شاره‌كانی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ كه‌شوهه‌وا هه‌وراوی ده‌بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش به‌فر و باران ده‌بارێت، هه‌روه‌ها ته‌مومژیش دروست ده‌بێت.

كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى تێکەڵەى بەفر و باران لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان.

ڕاشیگه‌یاند: نمەباران لە ناوچەکانى رۆژهەڵات و باکورى ڕۆژهەڵات ده‌بارێت و هەروەها ئەگەرى بارینى نمەبارانى کەمیش هەیە لە سەنتەرى شارەکان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مشه‌و پلەکانى گەرما ڕوو لە دابەزین دەکات و تەم دروست دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

كه‌شناسی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا مەودای بینینى ئاسۆیی لە پیرمام 900 مەترە و لە چەمچەمالیش 400 مەترە بە هۆی تەم و مژەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌:

پیرمام 1.4 ملم

سلێمانى 4.5 ملم

ئامێدى 0.6 ملم

بازیان 0.2 ملم

کەرکووک 0.2 ملم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.