Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:16

موقته‌دا سه‌در تویتێك له‌سه‌ر جامی كه‌نداوی به‌سڕا بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در تویتێكی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی جامی كه‌نداوی 25 بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی هه‌ینی له‌ شاری به‌سڕا ده‌ست پێ بكات و تێیدا داوای له‌ سه‌رپه‌رشتیارانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ كرد به‌تایبه‌ت له‌ یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هانده‌ران بێ به‌رامبه‌ر یاخود به‌ پاره‌یه‌كی كه‌م بخه‌نه‌ ژووره‌وه‌.

موقته‌دا سه‌در له‌ تویته‌كه‌دا به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م میوانانی جامی كه‌نداوی كرد و داواشی له‌ هاووڵاتییانی عێراقی به‌تایبه‌تیش خه‌ڵكی شاری به‌سڕا كرد له‌ ماڵه‌كانیان مێوانداری مێوانان بكه‌ن هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی به‌ مێواندار و خانه‌خۆیی ناسراوه‌.

داواشی له‌ لایه‌نه‌كان كرد ناكۆكی و جیاوازییه‌كان به‌لاوه‌ بنێن و له‌ گه‌نده‌ڵیش به‌دوور بكه‌ونه‌وه‌ كه‌ زیان به‌ ناو و ناوبانگی عێراق و عێراقییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.

هه‌روه‌ها داوای له‌ سه‌رپه‌رشتیارانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ كرد بارودۆخی جه‌ماوه‌ری تۆپی پێی عێراق به‌هه‌ند وه‌ربگرن و به‌تایبه‌تیش له‌ یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌وڵ بده‌ن بێ به‌رامبه‌ر یاخود بڕه‌ پاره‌یه‌كی كه‌م بیانخه‌نه‌ ناو یاریگه‌وه‌.

سبه‌ی شه‌و به‌ فه‌رمی ڕكابه‌رییه‌كانی جامی كه‌نداوی 25 له‌ شاری به‌سڕا ده‌ستپێده‌كات و له‌ یه‌كه‌م یاریشدا كاتژمێر 7 هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌نێو یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سڕا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی عومان ده‌بێته‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.