وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڕیاری دا ڕاسته‌وخۆ پڕۆژه‌كان له هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه بستێنرێنه‌وه كه له ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كانیان دواكه‌وتوون یاخود كه‌مته‌رخه‌مبوون.
به‌نگین ڕێكانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: نووسراومان كردووه ڕاسته‌وخۆ پڕۆژه‌كان له‌و كۆمپانیایانه بستێنرێته‌وه كه له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان كه‌مته‌رخه‌م و دواكه‌وتوون، هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش كه خشته‌ی پێشكه‌وتن له كاره‌كانیان كه‌متر بوو له ڕێژه‌ی 10%.
جه‌ختیشی كرده‌وه: ئێمه سووڕین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان پێش ماوه‌ی دیاریكراو بۆ ته‌واوكردن، ته‌واو بكرێن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه عێراق ساڵانێكی زۆره به‌ده‌ست به‌ربڵاوی گه‌نده‌ڵی له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان ده‌ناڵێنێت و ئه‌مه‌ش وای كردووه ببێته یه‌كێك له وڵاته پێشه‌نگه‌كانی جیهان له گه‌نده‌ڵیدا، پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و دواكه‌وتن له جێبه‌جێكردنیان یه‌كێك بووه له‌و كه‌رتانه‌ی كه زۆرترین گه‌نده‌ڵی تێدا كراوه و ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر حكوومه‌ت و گه‌لی عێراق دروستكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.