Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:36

ڕووسیا ئاگربه‌ستی له‌ شه‌ڕی ئۆكراینا ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

ڕووسیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاگربه‌ستێكی كاتی له‌ شه‌ڕی ئۆكراینا ڕاگه‌یاند و ئاگربه‌سته‌كه‌ش له‌ سبه‌ی شه‌وه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا (كرملین) ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر داوای كیریل پاتریاكی ڕووسیا ئاگربه‌ستێكی 36 كاتژمێری له‌ جه‌نگی به‌رامبه‌ر ئۆكراینا ڕاده‌گه‌یه‌نین.

كیریل پاتریاكی ڕووسیا داوای له‌ ڤلادیمێر پووتین كردبوو له‌ كاتژمێر 12ی سبه‌ی شه‌و هه‌ینی تا كاتژمێر 12ی شه‌وی 7ی ئه‌م مانگه‌ له‌ سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگ دژی سوپای ئۆكراینا ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێ.

كۆشكی كرملین ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكه‌ی پاتریاریك ده‌ربڕی و بڕیاره‌كه‌ش له‌ سبه‌ی هه‌ینی ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

پاتریاركی ڕووسیا داوای ئاگربه‌سته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ تا سه‌رجه‌م خه‌ڵكی بتوانن له‌ مه‌ڕاسیمی ڕۆژی له‌دایكبوونی و یادكردنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح ئاماده‌بن.

لای خۆشییه‌وه‌ میخائیلۆ پۆدۆلیاك ڕاوێژكاری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئۆكراینا ئاگربه‌سته‌كه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ ته‌نیا به‌ مه‌رجی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سوپای ڕووسیا له‌ خاكی وڵاته‌كه‌یان، ئاگربه‌ست قبووڵ ده‌كه‌ن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.