سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م گه‌لی عێراق كرد به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی جامی كه‌نداوی 25ی له شاری به‌سڕای فه‌یحا و داواشی له مێوانانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له خوشك و برایانی عه‌ره‌ب كرد سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكه‌ن.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێدا ڕایگه‌یاند: دڵخۆشم به به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی كه‌نداو بۆ تۆپی پێ له شاری به‌سڕا، له ناخی دڵمه‌وه به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه و مێوانه خۆشه‌ویسته‌كان ده‌كه‌م كه له وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه ڕوویان له شاری به‌سڕا كردووه.
مه‌سرور بارزانی هیواشی خواست پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوو و به‌باشترین شێوه له شاری به‌سڕای فه‌یحا به‌ڕێوه بچێت.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له تویته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: پیرۆزبایی له شاری خۆشه‌ویستی به‌سڕا و سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان ده‌كه‌م بۆ له‌ئامێزگرتنی ئه‌و ڕووداوه وه‌رزشییه گرینگه كه ماوه‌یه‌كی درێژ بوو عێراق بێبه‌ش بوو له مێوانداریكردنی ئه‌م جۆره پاڵهوانییهتییانه.
له كۆتایی تویته‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی ڕاشیگه‌یاند كه "مایه‌ی خۆشحاڵیمانه بانگهێشتی مێوانانی خۆشه‌ویستی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له خوشك و برایانی عه‌ره‌ب بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كات و ده‌رفه‌تیان هه‌بوو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكه‌ن".
جێی بڕیاره ئه‌مشه‌و به فه‌رمی ڕكابه‌رییه‌كانی جامی كه‌نداوی 25 له شاری به‌سڕا ده‌ست پێ بكات و له یه‌كه‌م یاریشدا كاتژمێر 7ی شه‌و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌نێو یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سڕا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی عومان ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.