سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به به‌رزبوونه‌وه ده‌ستی پێ كرد و نرخه‌كه‌ی نزیك بووه‌وه له 80 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
ئه‌مرۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كان 79 سه‌نتی هاته سه‌ر و به ڕێژه‌ی 1% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و ئێستا به 79.48 دۆلاره.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌ره‌و به‌رزبوون هه‌نگاوی نا و هه‌ر به‌رمیلێك 80 سه‌نت یاخود به ڕێژه‌ی 1.1% به‌رزبووه‌وه، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێكی ئه‌م جۆره‌ی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به 74.47 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.