Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:18

له‌ كاتی هه‌وڵی دزینی ئۆتۆمبێلێك پۆلیس ده‌ستگیری كرد

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند كه‌ هه‌ڵسابوو به ئه‌نجامدانی چه‌ندان تاوانی دزی و له‌ هه‌وڵیش دابوو ئۆتۆمبێلێك بدزێت.

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان نووسینگەی ڕۆژهەڵات تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ی. ز. س) دەستگیر کرد.

ڕاشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كه‌ لە چەند شوێنێک هەڵسابوو بە دزینی بڕێک زێڕ و چەند ئامێرێکی کارەبایی و بڕی (250٫000) دینار و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک ئەنگوستیلە و سەعاتی دەستی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ هەوڵی ئه‌وه‌ دابوو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان/ سێنترا) بدزێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تۆمەتباری ئاماژەپێکراو کە پێشینەی تاوانی تریشی هه‌بووه‌، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕادەستی دادگا کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.