به‌رگریی شارستانی پارێزگای نه‌جه‌ف ئاشكرای كرد كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی ڕووخانی خانووه‌كه‌یان و كه‌وتنه ژێر داروبه‌ردی خانووه‌كه، كچێكی گه‌نجی پارێزگاكه‌یان گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی نه‌جه‌ف له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: له گه‌ڕه‌كی میلادی پارێزگای نه‌جه‌ف خانوویه‌ك ڕووخا و كچێكی گه‌نج كه‌وته ژێر داروبه‌ردی خانووه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگریی شارستییهوه و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، به‌داخه‌وه كچه گه‌نجه‌كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كچه‌كه به‌هۆی به‌ركه‌وتن و دروستبوونی برینێكی قووڵ له سه‌ریدا، پزیشكه‌كان هه‌وڵێكی زۆریان دا بۆ ڕزگاربوون، به‌ڵام به داخه‌وه گیانی سپارد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.