Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:44

به‌فه‌رمی.. كازم ساهیر و دوو گۆرانیبێژی تر به‌شداری له‌ ئاهه‌نگی كرانه‌وه‌ی جامی كه‌نداو ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

لیژنه‌ی هونه‌ری پاڵه‌وانیه‌تیی جامی كه‌نداوی 25 له‌ شاری به‌سڕا ئاشكرای كرد كه‌ كازم ساهیر له‌گه‌ڵ دوو گۆرانیبێژی تری ناوداری عێراقی به‌شداری له‌ ئاهه‌نگی كرانه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه‌ بچێت.

ویسام نه‌جیب سه‌رۆكی لیژنه‌ی پاڵه‌وانیه‌تی جامی كه‌نداوی 25 ڕایگه‌یاند: كازم ساهیر و حوسام ڕه‌سام و ره‌حمه‌ ریاز به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی جامی كه‌نداو ده‌كه‌ن و گۆرانی ده‌ڵێن.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئاهه‌نگی كرانه‌وه‌ی جامی كه‌نداو هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند مه‌حموود توركیش به‌شدار ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئاهه‌نگی كرانه‌وه‌ی جامی كه‌نداوی 25 له‌ ئاستی پاڵه‌وانیه‌تییه‌ جیهانییه‌كان ده‌بێت و لایه‌ق به‌ خه‌ڵكی عێراق و جه‌ماوه‌ری كه‌نداو و عه‌ره‌بی ده‌بێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئاهه‌نگی كرانه‌وه‌ی جامی كه‌نداو كاتژمێر 5:45 ده‌ستپێده‌كات و یه‌كه‌م یاریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ش كاتژمێر 7 له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و عومان ده‌بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.