Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:20

ئه‌ستێره‌یه‌كی تۆپی پێی جیهان كۆچی دوایی كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئیتاڵی جیانلووكا ڤیالی به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ ته‌مه‌نی 58 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی جیانلووكا ڤیالی ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی ئیتاڵیا و یانه‌كانی سامپدۆریا و یۆڤێنتۆس به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس له‌ ته‌مه‌نی 58 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ڤیالی هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا و یانه‌ی سامپدۆریا له‌ ساڵی 2017 تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس ببوو، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو ته‌ندروستی باش ببوو، به‌ڵام سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ر به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

ڤیالی یاریده‌ری رۆبێرتۆ مانشینی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بوو كاتێك له‌ هاوینی ساڵی 2021 جامی ئه‌وروپایان به‌ده‌ستهێنا.

ڤیالی ده‌ستكه‌وتی مێژوویی له‌ ژیانی وه‌رزشیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی سامپدۆریا بوو و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ ساڵی 1991 توانیبووی خولی ئیتاڵیای به‌ده‌ستبهێنێ و پێش ئه‌ویش له‌ ساڵی 1990 جامی جامه‌كانی ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێنابوو، له‌ ساڵی 1992 هه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی گه‌یشتبووه‌ یاریی كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.