ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی كه سه‌رۆكی رووسیا له به‌رامبه‌ر سوپای ئۆكراینا بڕیاری له‌سه‌ر دابوو، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به فه‌رمی كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا دوێنێ پێنجشه‌م فه‌رمانی به سوپای وڵاته‌كه‌ی كرد له سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگ دژی ئۆكراینا ئاگربه‌ست جێبه‌جێ بكه‌ن، ئاگربه‌سته‌كه له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به كاتی مۆسكۆ كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن و تا سبه‌ی شه‌موو كاتژمێر 12ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوێنێ پێنجشه‌م كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا (كرملین) ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر داوای كیریل پاتریاكی ڕووسیا ئاگربه‌ستێكی 36 كاتژمێری له جه‌نگی به‌رامبه‌ر ئۆكراینا ڕاده‌گه‌یه‌نین.
كیریل پاتریاكی ڕووسیا داوای له ڤلادیمێر پووتین كردبوو له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی تا كاتژمێر 12ی شه‌وی سبه‌ی شه‌موو له سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگ دژی سوپای ئۆكراینا ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت.
پاتریاركی ڕووسیا داوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌سته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه بوو تا سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی ئه‌رتۆدۆكس بتوانن له مه‌ڕاسیمی ڕۆژی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح ئاماده‌بن و خواپه‌رستی بكه‌ن.
لای خۆشییه‌وه میخائیلۆ پۆدۆلیاك ڕاوێژكاری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئۆكراینا ئاگربه‌سته‌كه‌ی ڕه‌تكردبووه‌وه و ڕایگه‌یاندبوو كه ته‌نیا به مه‌رجی چوونه ده‌ره‌وه‌ی ته‌واوی سوپای ڕووسیا له خاكی وڵاته‌كه‌یان، ئاگربه‌ست قبووڵ ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.