Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:25

له‌ هه‌ولێر كچێكی 15 ساڵ به‌ ده‌ستی باوكی كوژرا

کوردستان TV
100%

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ شاری هه‌ولێر كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ به‌ ده‌ستی باوكی ده‌كوژرێ و دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ش باوكه‌كه‌ بۆ شوێنێكی نادیار ڕاده‌كات.

موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ گه‌ڕه‌كی موفتی شاری هه‌ولێر باوكێك به‌ توندی له‌ كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵی ده‌دات و ئازاری ده‌دات و به‌هۆیه‌وه‌ كچه‌كه‌ی گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

ڕاشیگه‌یاند: باوكه‌كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئازاردانی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی ده‌ستگیركرابوو، به‌ڵام دواتر به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كرابوو.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: باوكه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ و كوشتنی كچه‌كه‌ی، بۆ شوێنێكی نادیار ڕای كردووه‌ و ئێستاش هێزه‌كانی پۆلیس به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیری بكه‌ن.

هه‌ر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ هه‌ینی کاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی موفتی.

ڕاشیگه‌یاند: دوای گەیشتنی هێزێکی لێکۆڵینەوە بۆ شوێنی ڕووداو، دەرکەوت کەوا کچێک بەناوی (ڕەها. ب. ف.) کە بە دەستی باوکی کوژراوە.

پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ باوکی كچه‌ كوژراوه‌كه‌ یەکێک بووە لە بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر و دوای ئەنجامدانی تاوانەکەش لە شوێنی ڕووداو ڕای کردووە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لە کاتی ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار بۆ ئەوەی ڕادەستی یاسای بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.