Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:09

له‌ زاخۆ.. شوانێك به‌ هۆی ده‌ستكاریكردنی گوله‌یه‌كی دۆشكه‌ بریندار ده‌بێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی شوانێك له‌ گوندێكی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی گوله‌یه‌كی دۆشكه‌، به‌سه‌ختی بریندار بوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی شوانێك له‌ گوندی خالشێ گوله‌یه‌كی دۆشكه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌، دوای ده‌ستكاریكردنی گوله‌كه‌ ده‌ته‌قێته‌وه‌ و شوانه‌كه‌ بریندار ده‌بێت.

ڕاشیگه‌یاند: برینی شوانه‌كه‌ سه‌خته‌ و‌ ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی زاخۆ له ژووری چاودێری چڕ دایه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ داواشی له‌ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان كرد له‌ كاتی دیتن و دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ ته‌قه‌مه‌نییه‌ك، ده‌ستكاری نه‌كه‌ن و هێزه‌كانی پۆلیسی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.