له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی ڕێوییه‌كی دوو قاچ بڵاوكرایه‌وه له‌ناو باخچه‌ی ماڵێكدا به‌دوای خواردندا ده‌گه‌ڕێت و گورج و گۆڵ به‌و دوو قاچەی دێت و ده‌چێت.
ئه‌و ڕێوییه له‌لایه‌ن فیل و جین كارته‌ره‌وه وێنه‌ی گیراوه له‌و كاته‌ی له‌ناو باخچه‌ی ماڵه‌كه‌یاندا له ئیلكستۆن له ناوچه‌ی دێربیشایه‌ر له بەریتانیا به‌دوای خواردندا ده‌گه‌ڕا.
ڤیدیۆی ڕێوییه‌كه سه‌رنجی زۆر كه‌سی ڕاكێشاوه و له زۆر سایت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌وه مایک دیلگه‌ر پسپۆری ژیانی كێوی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌ری سوڕماوه كاتێک ئه‌و دیمه‌نه‌ی بینیوه و مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه شتێكی سه‌یره ئه‌و ڕێوییه به‌و دوو پێیه‌وه ماوه.
بڕواشی وایه ڕه‌نگه به زگماكی به‌و شێوه‌یه له‌دایک بووبێت، یان كه‌موكووڕییه‌كی جینی بێت و ڕه‌نگه ئه‌و ڕێوییه هه‌ر به زگماكی دوو قاچ نه‌بووبێت، یان دواتر هه‌ردوو پێی له‌ده‌ستدا بێت.
باسی لەوەش كرد كه زۆر ئاژه‌ڵی بینیوه قاچێکیان نه‌بووه و خۆیان له‌گه‌ڵ سروشتدا ڕاهێناوه، به‌ڵام ئه‌مه له‌هه‌موویان زۆرتر جێی سه‌رنجڕاكێشانه.
دیلگەر ڕوونی کردەوە كه ڕێوییه‌كه هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیی نییه و تووشی هیچ نه‌خۆشییه‌ک نه‌بووه. هه‌ڵبه‌ت له ده‌وروبه‌ری ئیلكستۆن و دیربی له ناوچه‌ی دێربیشایه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر ڕێوی لێیه و له‌و ناوچه‌یه كونیان بۆ خۆیان هه‌ڵكه‌ندووه و به‌دوای خواردندا ده‌گه‌ڕێن. دیمه‌نی ئه‌و ڕێوییه سه‌رنجی ده‌زگە‌ی دێریشایه‌ری بۆ ژیانی كێوی ڕاكێشاوه و گوته‌بێژی ئه‌و كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و ئاژه‌ڵه تاڕاده‌یه‌ک ته‌ندروستیی باشه و پێده‌چێت به دوو قاچەوە خۆی له‌گه‌ڵ ژیاندا گونجاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.