Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:44

سلێمانی؛ کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی 06ـی 01ـی 2023 کەسێکی بە تۆمەتی تەقەکردن لەناو شاری سلێمانی دەستگیر کرد، هەروەها دەستیش بەسەر دووچەکدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لەناو شاری سلێمانی تەقەی کرد، دواتر هێزەکانی پۆلیس شوێن دەنگی تەقەکە کەوتن و سەرئەنجام توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانییەوە دەستگیر بكرێت.

ڕاشیگەیاند: لە کاتی دەستگیرکردنشیدا، دەست بەسەر دوو چەک لەجۆری دەمانچەیەک و کلاشینکۆفێکدا گیرا، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکیش کە بە تۆمەتبار بووە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 15 لە یاسای چەک ڕاگیراوە و لەلایەن بنکەی پۆلیسەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.