Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:33

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی بەڕێوەچوونی جامی کەنداو 25 لە بەسڕە پەیامێکی بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی جامی کەنداو 25 لە بەسڕە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 06ـی 01ـی 2023 بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی جامی کەنداو 25 لە بەسڕە کرد و لەمبارەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە و ڕایگەیاند: خۆشحاڵ بووم ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی جامی کەنداو 25 لە بەسڕەی خۆشەویست ئامادە بووم.

ڕاشیگەیاند: پیرۆزبایی لە گەلی ئازیزمان لە بەسڕە فەیحا و هەموو گەلەکەمان بە گشتیی دەکەم کە میوانداری ئەم پاڵەوانێتییە وەرزشییە گرنگەمان کرد.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش دا کە "ئەو دەستکەوتە عێراقییە جێگەی شانازییە و بەخێرهاتنی ئەو وڵاتانە دەکەم کە بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها لە پەیامەکەیدا هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکە دەخوازێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.