Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:12

کەشناسی: تەمومژ دروست دەبێت و بەفر و بارانیش دەبارێت

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو هەینی بەفرێکی کەم لە ناوچە سنوورییەکان دەبارێت و سبەش لە کاتی بەیانی زوودا تەمومژ لە ناوچە جیاجیاکان دروست دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمشەو هەینی ئەگەرى نمەباران هەیە لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باکوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان، هەروەها بەفرێکى کەم لە ناوچە سنورییەکان دەبارێت لەگەڵ دروستبوونى تەمومژ لە کاتەکانى بەیانى زوودا لە ناوچەى جیاجیا.

ڕاشیگەیاند: پێشبینى دەکرێ سبەى بەیانى شەممە ئاسمانى هەرێمی کوردستان هەورى تەواو بێت لەگەڵ دەستپێکردنى نمەباران لە کاتەکانى نیوەڕۆدا، پاشان ڕێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و زۆربەى ناوچەکانى هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە هاوکات بارستە هەوایەکى ساردى لە گەڵ دەبێت و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و پلەکانى گەرما زیاتر ڕوو لە دابەزین دەکات.

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

پیرمام 0.1 ملم

سلێمانى 2.3 ملم

چەمچەماڵ 0.5 ملم

بامەڕنێ 0.4 ملم

دەربەندیخان 0.6 ملم

حاجى ئۆمەران 4.4 ملم

هەڵشۆ 0.4 ملم

سۆران 0.2 ملم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.