Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:39

نێچیرڤان بارزانی به‌شداری له‌ كردنه‌وه‌ی جامی كه‌نداودا کرد

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 06ـی 01ـی 2023 به ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ‌محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی باڵای عێراق و به‌ یاوه‌ریی شاندێک كه‌ له‌ وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارێزگارانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش و لاوان پێكهاتبوو، بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی جامی کەنداوی 25، سه‌ردانی شاری بەسره‌ی كرد.

له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئێمە هاتبووین بۆ به‌شداریكردن له‌ ڕێوڕه‌سمی کردنەوەی جامی کەنداو 25، ئەمە ڕووداوێکی گرنگە بۆ عێراق، یەکەم جارە دوای ساڵی 2023، پێموایە ئەوە گرنگترین ڕووداوە کە ئەمڕۆ لە بەسرە بەڕێوە دەچێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی: ئێمە وەکو شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پیرۆزبایی هاتووین بۆ بەسرە و پێمان خۆش بوو و خۆشحاڵین بەم سەردانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.