Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:42

لە ئەمریكا منداڵێكی تەمەن 6 ساڵ لەناو قوتابخانە تەقە لە مامۆستاكەی دەكات

کوردستان TV
100%

پۆلیسی ئەمریكا كوڕێكی تەمەن 6 ساڵان دەستگیركرد، دوای ئەوەی لە قوتابخانەیەكی سەرەتایی لە ئەمریكا تەقەی لە مامۆستاكەی كرد و بە سەختی بریندار بوو.
ڕۆژی هەینی ئەم كارەساتە لە قوتابخانەی ڕێچنیكی سەرەتایی لە شاری نیوپۆرت نیوز لە ویلایەتی ڤێرجینیا لە دووری 300 كیلۆمەتر لە باشووری واشنتۆن ڕوویداوە.
ستیڤ درو، بەرپرسی پۆلیسی ناوچەكە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئەو منداڵێكی شەش ساڵە، و لە دەستبەسەردایە، ئەمە تەقەكردنێكی بەڕێكەوت نییە.
ڕوونیشیكردەوە، قوربانییەكە ژنێكی گەنجە و تەمەنی لە سی ساڵاندایە و ژیانی لەژێر هەڕەشەدایە.
جۆرج پاركەر، بەڕێوەبەری قوتابخانەكانی نیوپۆرت نیوز دەڵێت: شۆك و بێهیوا بووم، پێویستمان بە پشتیوانی كۆمەڵگاكەمانە بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی منداڵان دەستیان بە دەمانچە نەگات.
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.