ئەمڕۆ شەممە،7-1-2023 ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگرتنی گەشتەكانی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەكە بەهۆی بارودۆخی كەشوهەواوە ڕاگەیاند.
ئیدارەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، دەمانەوێت بۆ هەموو سەرنشینە بەنرخەكانمان و ئەو هێڵە ئاسمانیانەی كە لە فڕۆكەخانەكەدا كاردەكەن ڕوونی بكەینەوە كە گەشتە ئاسمانییەكان وەستاوە، بەهۆی بارودۆخی كەشوهەوا و گەیشتنی مەودای بینین كەمتر لە 200 مەتر.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاگادار دەكرێنەوە لە سروشتی هەر پێشهاتێك كە پەیوەندی بە هاتوچۆی ئاسمانییەوە هەبێت لە فڕۆكەخانەكەدا.
گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیران
بەهۆی بارودۆخی كەشوهەوا و گەیشتنی مەودای بینین كەمتر لە 200 مەتر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.