Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:38

كیڤن مەكارسی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكای بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%

كیڤن مەكارتی كۆماریخواز لە خولی پانزەهەمی دەنگە مێژووییەكان، پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكای بەدەستهێنا.
بەپێی ئامارەكانی ماڵپەری حورە ، مەكارسی 216 دەنگی بەدەستهێناوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی سەركەوتن بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی بەشێك لە نەیارەكانی لە بلۆكی ئازادی لە پارتی كۆمارییەكان دەنگیان پێدا، هەندێكی دیكە دەنگەكانیان پووچەڵكردەوە، 
شایانی باسە مشتومڕەكە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ دوو ساڵی داهاتوو ، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لەسەریەك بەردەوام بوو.
پێشتر مەكارسی لە كاتی چوونە ناو كاپیتوڵ، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندبوو، ئێمە پێشكەوتن بەدەست دەهێنین. سەرسامتان دەكەین.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.