بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "میزان ئۆنلاین"ی دەزگای قەزایی ئێران، ئەمڕۆ شەممە ئێران دوو كەسی بە تاوانی كوشتنی ئەفسەرێكی ئەمنی لە كاتی ناڕەزایەتییەكانی كوژرانی مەهسا ئەمینی لە سێدارە دا.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە "محەمەد مەهدی كەرەمی و سەید محەمەد حوسێنی ئەنجامدەری ئەو تاوانە بوون" كە بووە هۆی كوژرانی بەرپرسێكی ئەمنی بە ناوی وەهاڵا عەجەمیان.
هەروەها بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز ڕۆژی هەینی، ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر 13 كەسدا سەپاندووە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی بۆ سەركوتكردنی ئەو ڕاپەڕینەی كە چەند مانگێكە بەردەوامە.
دەسەڵاتی قەزایی ئێران فەرمانی لە سێدارەدانی ژمارەیەك لە چالاكوانانی دەركرد كە بە جۆرێك یان جۆرێكی تر بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەكانی دژ بە رژێمەكە كردبوو.
ئێران دوو كەسی دیكەی لە سێدارەدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.