Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:31

ئه‌م ئێواره‌یه‌ ڕیاڵ مه‌درید ده‌بێته‌ میوانی ڤیاڕیاڵ

کوردستان TV
100%


له‌گه‌ری شازده‌هه‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی ڤیاریاڵ، یاریه‌كه‌ كاتژمێر شه‌ش و چاره‌گی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
 به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌م یاریه‌ تیپی شاهانه‌ ژماره‌ی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنای ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی به‌سی و هه‌شت خاڵ یه‌كسانه‌، به‌جیاوازی گۆڵ بارسێلۆنا له‌پێشه‌نگه‌، بۆیه‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌م یاریه‌ بۆ ریاڵ مه‌درید گرنگه‌، چونكه‌ له‌ئه‌گه‌ری شكست یاخود به‌رامبه‌ر بوونی بلوگرانا جارێكی دیكه‌ قوتابیه‌كانی كارلۆ ئه‌نچلۆنی پێشه‌نگی لالیگا ده‌گرنه‌وه‌ ده‌ست.
 یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌رابه‌رایه‌تی ئه‌نچلوتی دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانی بۆ ئه‌م یاریه‌ ئه‌نجام داوه‌، ئه‌میش له‌پێناو درێژه‌دان به‌سه‌ركه‌وتنه‌كان، له‌به‌رامبه‌ردا ڤیاراله بیست و چوار خالی هه‌یه‌ و له‌خانه‌ی حه‌وته‌م دێت، ڤیاراله به‌هه‌مان شێوه‌ نایه‌وێت له‌سه‌ر یاریگای خۆی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریاڵ مه‌درید خاڵ له‌ده‌ست بدات، ئه‌میش له‌پێناو گه‌رانه‌وه‌ بۆ كه‌شی ركابه‌ری و به‌ده‌ستهێنانی خانه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی.
  


                                                          

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.